ده‌رباره‌ی ئێمه
دەربارەی هەرێمی کوردستانی عیراق
ئه‌وانه چه‌ند دیمه‌نێکی هه‌رێمی کوردستانی جوانه. سوپاسێکی تایبه‌ت بۆ وێنه‌گری زۆربەتوانا به‌ڕێز کاک فه‌رهاد ئه‌حمه‌د شه‌ریف بۆ بەکارهێنانی ئەو وێنانەی لەسروشتە سەرنجڕاکێشەکەی کوردستانی گرتووە. وێنه‌کانی قه‌ڵای هه‌ولێر له‌لێژنه‌ی به‌رزی دووباره بوژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه دێن.
دەربارەی کوردستان
هه‌رێمی کوردستان بریتیه له‌به‌شێکی سه‌ربه‌خۆی عێراق سنوورەکانی سوریا لە ڕۆژئاواوە, ئێران لە ڕۆژھەڵاتەوە ، تورکیا لە باکوورەوە پێک دێنن. ژماره‌ی دانیشتوانی 5.2 میلیۆن که‌سه. ڕووبه‌ره‌که‌ی 40.000مەتری چوارگۆشه‌یه. وه سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک له‌خۆی ده‌گرێت. پایتەختی هەرێمەکە ئەربیلە، شارەکە لەناو زمانی کوردی بە هەولێر ناسراوە. ( KRG,2015).
زەویەکەی
قەڵا کۆنەکەی هەولێر، شوێنێکی8000 ساڵەیە لەسەر لیستی میراتی جیهانی ڕێکخراوی یونیسکۆدایە(UNESCO World Heritage)، بۆیە بەکۆنترین شوێنی جیهان دەژمێردرت تا ئێستا بەبێ پچڕان ژیانی تێدا بەردەوامبووبێ. هەرێمەکە لەڕووی جوگرافیاوە هەمەجۆرە بەدهشتەکانی گه‌رم و ووشک هه‌روه‌ها ناوچه شاخاویه‌کانی سارد‌و که‌ش و هه‌وایەکی کیشوه‌ری نیمچه ووشک له‌گه‌ڵ هاوینه‌کانی زۆر گه‌رم و ووشک و زستانه‌کانی سارد و ته‌ڕ له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌به‌رزاییه‌کانه‌وه لەخۆدەگرێت. سه‌رچاوه‌کانی سروشتی به‌تایبه‌تی نه‌وت و گاز به‌شێکی گه‌وره‌و گرنگی ئابووری هه‌رێمه‌که پێکدێنن.
زمان و دانیشتوان
ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین کوردن هه‌روه‌ها ئاشووری، کلدان، تورکمان، ئه‌رمه‌نی وعهرهبهکانیش ده‌گرێته‌وه . بێجگە له عێراق، دانیشتوویه‌کی زۆری( نزیکه‌ی 25-35 میلیۆن) کورد له‌وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئێران و ئه‌رمینیادا ده‌ژین. ( KRG,2015)
زمانه‌کانی فەرمی هه‌رێمی کوردستان بریتیە لە کوردی و عه‌ره‌بی به‌ڵام هەمەجۆری زمانزانی و مافه‌کانیان پشتگیری ده‌کرێت وه زمانه‌کانی تریش قسه‌ی پێ ده‌کرێت له‌به‌ربوونی ڕێز لەناو کۆمهڵگایهکەیان.زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین موسڵمانانی سونین به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌سیحی و ئایینه‌کانی تری وه‌ک ئێزیدیشی لێیه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مافی تاکەکان ده‌پارێزێت بۆبەردەوامبوون لەسەر دینیان و هاوبه‌شکردنی ئاینی جیاواز‌و هه‌رێمه‌که بهئاشتیخواز ناسراوه چونکە توانای پێکه‌وه ژیانیان هه‌یه به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و بنچینه‌کانی ئاینی.
مێژوو
مێژووی ئێستای کوردان ئاشکرا ده‌کات خه‌ڵکی کورد هه‌میشه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون تێیانکۆشیوە ئەوەش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1920 کاتێک پەیماننامەی سیڤەر دەستی بەدروستکردنی وڵاتانی عێراق، سووریا و کوه‌یت کرد ، دوای ڕووخانی ئیمراتۆری عوسمانیه‌کان و دابینکردنی ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی. بەڵام به‌ستنی په‌یماننامه‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هیچ کاتێک جێبه‌جێ نه‌کراو هه‌وڵه‌کانی زیاتری خه‌ڵکی کورد بۆ ژیان له‌ناو ده‌وڵه‌تی خۆیان سه‌رکه‌وتوونه‌بووه. له‌دوای ساڵی 1961، به‌تایبه‌تی به‌درێژایی ماوه‌ی ڕژێمی دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام حوسێن، چیرۆکی کوردان سته‌م و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌و بنڕکردنی قه‌ومه‌کان و جینۆساید بووه. که‌مپه‌ینی ئه‌نفالکردن له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق لەنێوان ساڵانی 1987-1989بوو به‌هۆکاری کوشتنی نزیکه‌ی180.000کورد و ڕووخاندنی 2000 گوندی کوردان. به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان ڕێکه‌وته‌کانی 16-17 ی ئازاری ساڵی 1988 بوو بەهۆکاری کوشتنی 4000-5000نیشته‌جێبووی شاره‌که.
لەساڵی 1991، خەڵکی کوردستانی عێراق دوای ماوەیەکی کورت لە وەستانی جه‌نگی کەنداوی عەرەبی هەستان لەدژی حکومەتی عێراقی . سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت تۆڵه‌یان له‌خه‌ڵکه‌که سه‌ندو ئه‌وه‌ش وای کرد ده‌هه‌زار خه‌ڵک ڕابکات و دروستبوونی قەیرانێکی مرۆڤایەتی. ڕێکخراوی یوو ئێن (UN) ناوچه‌یه‌کی پارێزراوی دروستکردو بەمەش وای کرد خه‌ڵکه‌که بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌ته‌نیایی ڕووبه‌رووی گه‌مارۆوه ناوه‌کیه‌کانی کوردستان ببنه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی. له‌ساڵی 1992، هاوپه‌یمانێتی حیزبه سیاسیه‌کان بووه هۆی ئه‌نجامدانی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی وه دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئەمەش بوو به ده‌ستپێکێک بۆ بوونی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. به‌ڵام شکستنی ڕێکه‌وتنه‌کانی هاوبەشکردنی هێز له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کان بوو به هۆکاری ڕوودانی شه‌ری ناوخۆیی کە بۆماوه‌ی 4 ساڵی خایه‌ند، به ڕێکه‌وتن نامه‌ی واشینگتۆن له‌ساڵی 1998 کۆتایی هات. ڕووخانی یاساکانی سه‌دام حوسێن له‌ساڵی 2003 و ڕاوه‌رگرتنی نیشتیمانی له‌ساڵی 2005،هۆکاری ناساندنی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوو کە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان دەگرێته‌وه، ئەوەش بارودۆخی هەرێمەکەی وه‌کو به‌شێکی سه‌ربه‌خۆی عێراق بەهێزکرد. بەدرێژایی دەساڵی ڕابردوو دوای ساڵی 2003 و گۆڕانی ڕژێمەکە هەرێمی کوردستان گەواهی گەشەکردنێکی خێرای ئابووری بوو ئەمەش وای کرد ستاندارده‌کانی ژیان باشترببێت و باوردۆخی کوردستانی عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست بگۆڕێت. وە فراوانبوونی هه‌ڵه‌کانی بازرگانی بۆ ڕاکێشانی وهبهرهێنەرهکانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمەکە گۆڕا بۆ ناوەندێکی ئابووری گەشەکراو لەعێراق.
له‌ساڵی 2014 په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رێمه‌که دووباره وه‌ستێنرا به‌هۆی تێکچوونی بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌ستانی گروپی تیرۆریستی ئیسلامی توندڕه‌وی ناسراو به داعش کاری تیرۆریستی گه‌وره‌یان له‌سوریا، به‌شی ڕۆژئاوا‌و باکووری عێراق ئەنجامدا. له‌نێوان ساڵه‌کانی 2015-2017 بارودۆخی هه‌رێمی نێوان کوردستان و حکومه‌ته‌کانی عێراقی تووشی قه‌یرانی دارایی و سیاسی بوو. له‌ساڵی 2017 حکومه‌تی عێراق سه‌رکه‌وتنی دژی تیرۆریستانی داعشی ڕاگه‌یاندو ووڵاته‌که دووباره ده‌ستی به‌پرۆسه‌ی چاکسازی کرد. سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزی بارودۆخه‌که، تێکۆشانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌شته‌که‌ی بۆ په‌ره‌پێدان به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتی سنگ فراوان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئارامی و خۆشی هه‌موو هاوڵاتیانی .