
فێربوون، ڕاهێنان کردن، جێبەجێ کردن، و هاوبەش کردن.
به خێربێن بۆ سه‌نته‌ری پەرەپێدانی په‌رستاری و مامانی
The Nursing & Midwifery Development Centre (NMDC)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

ئێمە ڕێکخراوێکی خێرخوازین بۆ پێشخستنی پەرستاری و مامانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی چاڵاکییەکانی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام، پڕۆژە، توێژینەوە، داکۆکیکردن، و خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاری. بنکەی ئێستامان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
سوپاس بۆ سەردانیکردنی ماڵپەڕەکەمان. هیوادارم کارەکانمان سەرنجڕاکێش و مانادار بزانن. زۆرمان پێ خۆشە ئێوەش لەگەڵمان بن لە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پیشەی پەرستاری و مامانی لە هەرێمەکەدا و یارمەتی کۆمەڵگاکانمان بدەین ژیانێکی تەندروستتر بژین.
ئیڤا سعید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن. ئێم. دی. سی
ڕاوێژکاری باوه‌ڕپێکراوی په‌رستاری جیهانی
نوێ NMDC
گەلەری کامێرای ڕاستەوخۆ




گەلەری وێنە




بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە دروستکردنی شوێنی نوێی NMDC لە هەولێر بە باشی بەڕێوەدەچێت. بیناکە شوێنی فێربوونی تیۆری، ھاوشێوەسازی کلینیکی، چالاکییەکان، مەراسیم و کۆنفڕانسەکانی تێدا دەبێت، کە بەکاردێت بۆ پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان بە گرنگیدانی بە پەرستاری و مامانیەوە. شوێنی دەرەوە بۆ ڕاهێنان و ڕاهێنانەکانی ھاوشێوەسازی بۆ ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری دیزاین دەکرێن. ئێمە دەمانەوێت زۆرترین پێزانینی خۆمان بۆ پشتگیرییەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS و دامەزراوەی ستێرلینگ
(The Stirling Foundation) دەرببڕین، کە یارمەتیدەرمانن بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ببێتە واقیع.


ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت، دەتەوێت بەشداری بکەیت، یان پشتگیری لەم پڕۆژەیەدا بکەیت، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە.

هه‌میشه پێمان خۆشه له ئێوه ببیستین!
لهپهرستاران و مامانه‌کانی شاری هه‌ولێرمان پرسی پێویستیه‌کانی فێربوونیان چین ئه‌وه‌یان به ئێمه گوت:
٪93
ده‌یانه‌وێ به‌شداری لەلێزانینهکانی کلینیکی په‌رستاری و مامانیدا بکه‌ن
٪95
پێیان خۆشە فێری زمانی ئینگلیزی ببن
٪94
پێیان خۆشە بەشداری لەڕاهێنانەکانی ئۆن لایندا بکەن
ڕێگاکه‌ت هه‌ڵبژێره

.png)
شوێنی نوێ
بۆ هه‌موو ئه‌و چاڵاکیانه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ین ماڵێکی تازه‌و گه‌وره‌تر پێویسته. کاتی ده‌وێ به‌ڵام وا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.

کۆمه‌ڵگایه‌کی دۆستانه
بەشداریکردن لە خێزانە نوێیەکەی پەرستاری و مامانیمان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ باشترکردنی خۆت و پڕاکتیکەکەت.
هەمووان بەخێرهاتنن. هەموومان فێر دەبین.

ڕاهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی
ئامانجمان پەرەپێدان و گەیاندنی باشترین CPD یە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شارەزایی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانیارییەکانی چوارچێوەی ناوچەیی فێرکارانی ناوخۆیی.

تیمی به‌ڕێوه‌بردنی نێوده‌وڵه‌تی
ئێمە شانازیەکی زۆر دەکەین، کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتیێکەوە ڕێنمایی دەکرێین کە پێکهاتووە لە پسپۆڕانی پەرستاری و مامانی لە بەریتانیا و کەنەدا و ئەمریکا.
با به‌یه‌که‌وه جیاوازیه‌که دروست بکه‌ین
ئێمه پشتگیری دارایی یاخود هه‌ر فۆرمێکی دیکه‌ی پشتگیری به‌رز ده‌نرخێنین له‌لایه‌ن هه‌ر تاکێک یان ده‌زگایێک که بڕوایان وایه په‌ره‌پێدان به په‌رستاران و مامانان ده‌توانێت جیاوازیه‌ک له‌ناو ته‌ندروستی کۆمه‌ڵدا دروست بکات.
ئێمه دڵخۆش ده‌بین گفتوگۆ له‌سه‌ر بیرۆکه‌کانتان بکه‌ین وه چۆن دەتوانین دڵنیاتان بکەین له باش به‌کارهێنانی پشتگیریه‌که‌تان.
پشتگیرهکانمان
کارەکانی NMDC بەبێ پشتگیریە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم ڕێکخراوانەی خوارەوە ڕوونادات کە ئێمە زۆر سوپاسگوزاریانین.
سوپاس.
دامەزراوەی پەرستاری و مامانی کوردستان ڕێکخراوێکی دەستەخوشکی NMDC یە، بۆ پاڵپشتیکردنی چاڵاکییەکانمان.
ئەگەر تۆ خێرخوازێکی نێودەوڵەتی بیت
تکایە سەردانی ماڵ پەڕی دامەزراوەکەمان بکەن بۆ بەشداریکردن www.nursingandmidwifery.org

دامەزراوەی پەرەپێدانی پەرستاری و مامانی کوردستان ڕێکخراوێکی خێرخوازی قازانج نەویستە بە 501(c)(3) کە لە ئەمریکا دامەزراوە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی ماددی و بەخشین بۆ NMDC.